ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ، له ده‌هه‌مین ڕۆژی خۆپێشاندانه‌كانی هاوینی ١٤٠٠ی هه‌تاوی دا، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ته‌ورێز، بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و دروشمی “ئازه‌ربایجان، خووزستان”، یه‌كگرتن، یه‌كگرتن”یان وته‌وه. هاوكات هێزه‌كانی ڕژیم خۆپێشانده‌رانیان گه‌مارۆ دا و هێرشیان كرده سه‌ر به‌شداربووان و ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له شاره‌كانی “ئیسفه‌هان”، “تاران”،” بووشێهر”، “كرماشان” و “لۆڕستان”، كۆبوونه‌وه و خۆپێشاندان بوو پاڵپشتی و پشتیوانی خه‌ڵكی خووزستان به‌ڕێوه چوو.