هەرچەندە بزووتنه‌وه‌ی “نەوەی نوێ” بۆ ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، بانگەوازی خۆپیشاندانی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کردبوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕێگرییان له خۆپێشانده‌ران كرد و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران.
هەفتەی ڕابردوو بزووتنه‌وه‌ی “نەوەی نوێ” بانگەشەی بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کرد، پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکەش چەند بەرپرس و چالاکوانێکی ئەو جوڵانەوەیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ركران. كۆبوونه‌وه‌ی “نەوەی نوێ” لە “کەلار”، “سەیدسادق” و “هەڵەبجە” و “رانییه” ئەنجامدرا و لەشاری سلێمانیش هەوڵدرا خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت، لەشاری “هەولێر” و “دهۆک” و سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ئەو دوو پارێزگایە هیچ خۆپیشاندانێک ئەنجام نەدرا.