به‌دوای هێرشه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ١٢ پارێزگای ئێران و كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س، خه‌ڵكی ئێران له چه‌ند شار دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، یاسووج، كرماشان، قوم، مه‌شهه‌د، تاران و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژ به هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران و گیانله‌ده‌ستدانی شارومه‌ندانی مه‌ده‌نی خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به‌و هێرشانه بوون.