ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، موسافیران و خه‌ڵكی ناڕازی له‌سه‌ر هێڵی ئاسنی قه‌تاری تاران- وه‌رامین كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ڕێژه‌ی ئه‌و قه‌تارانه‌ی ڕۆژانه له وه‌رامینه‌وه بۆ تاران مۆسافیر ده‌گوازنه‌وه له ١١ قه‌تار بۆ پێنج قه‌تار دابه‌زیوه و خه‌ڵك بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو موسافیران و خه‌ڵكی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر هێڵی ئاسنی ئه‌و مێحوه‌ره ڕێگه‌یان نه‌دا هیچ قه‌تارێك هاتووچۆ بكات و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ڕێگه و شارساز و سه‌رۆكی ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران بوون.