هه‌زاران شارۆمه‌ندی گورجستانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه له تفلیسی پایته‌خت كۆبوونه‌وه و دژبه یاسای “هۆكاره ده‌ره‌كیه”كان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌وته‌ی خۆپێشانده‌رانی ناڕازی، ڕاده‌ستكردنی ئه‌و لایه‌حه به پاڕله‌مان، یاساكانی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری ڕووسیهمان وه‌بیر دێنێته‌وه كه دژبه‌رانی به سه‌ختی سه‌ركوت ده‌كرد و ڕێگه ناده‌ین ده‌وڵه‌ت ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه دژبه ئازادی میدیا و ڕۆژنامه‌یه په‌سه‌ند بكات. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و پۆلیس به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاش به‌ره‌نگاری ناڕازیان بووه‌ته‌وه و تا ئێستا ٦٦ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.