کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان دژ به‌ هێرشه‌كانی توركیا

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان دژ به‌ هێرشه‌كانی

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی به‌فرانبار، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان له‌ شاری حه‌له‌ب ئۆردووگای مه‌خموور دژ به‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج خۆپێشاندانیان كرد.

هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مقسوود و ئه‌شره‌فییه‌ی حه‌له‌ب ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دانیشتووانی ئۆردووگای مه‌خموور دژ به‌ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا ڕێپێوانیان كرد و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانیان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.