ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی وه‌حشیانه‌ی ژێرخانه خزمه‌تگوزارییه‌كان و قوربانی بوونی ١٠ كه‌س، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی “اف ١٦” و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی قامیشلوو، دێرك، عاموودا و ده‌ورووبه‌ری شه‌هبا له شاری عه‌فرینی به چڕی بۆردوومان كرد و ١٠ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی قامیشلوو و كۆبانێ دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له كۆمه‌ڵگای جیهانی داوایان كرد دژ به‌و هێرشانه بوه‌ستن و ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك بگرن.