کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانه‌كانی توركیا

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانه‌كانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ بۆردوومانی وه‌حشیانه‌ی ژێرخانه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و قوربانی بوونی ١٠ كه‌س، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.

به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی “اف ١٦” و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌، ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی قامیشلوو، دێرك، عاموودا و ده‌ورووبه‌ری شه‌هبا له‌ شاری عه‌فرینی به‌ چڕی بۆردوومان كرد و ١٠ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌. هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌ شاره‌كانی قامیشلوو و كۆبانێ دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا  ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی داوایان كرد دژ به‌و هێرشانه بوه‌ستن و ڕێگه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵك بگرن.