ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی كانتۆنی فۆرات له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ جارێكی دیكه دژ به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران دانیشتووی كانتۆنی فۆرات له شارۆچكه‌ی سرین خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی قڕكردنی كوردان بوون. شایانی باسه كه به‌شداربووان دروشمه‌كانی “نا بۆ هێرشه‌كانی توركیا”، “بژی به‌رخۆدان”، “نا بۆ كۆمه‌ڵكوژی منداڵان”، “بژی به‌رخۆدانی قه‌سه‌ده” و “به‌رخۆدان ژیانه”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه.