ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، په‌نابه‌رانی شاری عه‌فرین و دانیشتووانی ناوچه‌ی شه‌هبا له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕووسیه له كاروباری سووریه و بایه‌خ نه‌دانیان به هێرشه‌كانی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
هه‌زاران په‌نابه‌ری خه‌ڵكی عه‌فرین و دانیشتووانی كانتۆنی شه‌هبا به كۆبوونه‌وه له ناوچه‌ی “فافین”، بایه‌خ نه‌دانی هێزه‌كانی ڕووسیه به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیایان به توندی مه‌حكووم كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، ئه‌ندامانی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و نوێنه‌رانی حیزبه سیاسیه‌كان له‌و ڕێپێوانه دا به‌شدار بوون و دروشمه‌كانی “ڕێككه‌وتنی عه‌ده‌ن، پێشێل كردنی سه‌روه‌ری خاكی سووریایه”، “بێده‌نگی ده‌وڵه‌تی ڕووس له ئاست كوشتنی خه‌ڵك مایه‌ی شه‌رمه”، “توركیا ده‌مانكوژێت و سووریا گه‌مارۆمان ده‌دات” و “نا بۆ داگیركاری توركیا”یان به‌رز كرده‌وه.
