ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، سه‌دان دانیشتووی شاری ڕه‌قه له ڕۆژئاوای كوردستان، دژ به هێرشی ئه‌رته‌شی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕاگه‌یاند.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه به به‌دسته‌وه‌گرتنی ئاڵای سووریه‌ی نوێ و ڕۆژئاوای كوردستان، دژ به ده‌وڵه‌تی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بوون. هاوكات خه‌ڵكی باكووری كوردستان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له سنووری كۆبانی مانیان گرت و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و دابینكردنی ئاشتی و ئارامی بوون.