شه‌وی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ڕه‌شت له گۆڕه‌پانی سه‌وزه مه‌یدان كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی ڕه‌شت به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئاو، به‌رق، ژیان، مافی سه‌ره‌كیمانه” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناكارامه‌ی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه. هه‌ر چه‌ند هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیان داوه ڕێگه له‌و ناڕه‌زایه‌تی بگرن به‌ڵام قه‌ره‌باڵغبوونی سه‌وزه مه‌یدان و هه‌بوونی هه‌زاران شارومه‌ندی ناڕازی ناچاریانی كرد پاشه‌كشه بكه‌ن.