ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، دانیشتووانی “شاری كورد“ی سه‌ر به ئۆستانی “چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری“، دژی مافیای ئاوی سپای پاسداران خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی وه‌زیری وزه بوون.
به پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌رانی “شاری كورد” به وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ مافیای ئاو” و “ئێره چوارمه‌حاڵه، دزینی ئاو مه‌حاڵه” خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری وزه بوون. خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاند: سپای پاسداران به به‌ڕێوه‌بردنی ده‌یان پرۆژه‌ی ناكارامه ناوچه‌كه‌یانی به ته‌واوه‌تی وێران كردووه و ژیانی دانیشتووانی ئه‌و ئۆستانه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه.