ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی وڵاتانی عێراق، توركیا و ئۆردۆن دژبه تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نیه له تاران خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنی شۆرای ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاش داخوازی ئێران و ئه‌لجه‌زایه‌ر بۆ مه‌حكوومیه‌تی ئیسڕائیل، كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌و هێرشه و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی ئێران له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان درێژه‌ی هه‌بوو. هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له فه‌رمانی خامنه‌یی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌خت له ئیسڕائیل ده‌كه‌ن و وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه و ئاڵمان هه‌وڵی هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئه‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت ڕێگه له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی بگرن. له وڵاتانی ئۆردۆن و عێراق خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی به‌ڕێوه چووه و خه‌كی توركیاش له شاری ئیستانبوول كۆبوونه‌وه و دژبه ئیسڕائیل دروشمیان به‌رز كرده‌وه.