ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ١ی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار، له شاره جۆرادجۆرهكانی ئێران و چه‌ند زانكۆ دژبه كۆماری ئیسلامی دروشم نووسرا و به‌كاتی شه‌و لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز و ئیسفه‌هان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشێگڕ له ڕۆژی جیهانی كرێكار دا له شاره‌كانی ئێران و كوردستان دیواره‌كانیان به‌دروشمی دژبه حكوومه‌ت و پیرۆزبایی هاتنی ئه‌و ڕۆژه نه‌خشاند و له چه‌ند زانكۆش خوێندكاران چالاكیان ئه‌نجام دا و ڕۆژی جیهانی كرێكاریان له ته‌واوی زه‌حمه‌تكێشانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد. خوێندكارانی به‌شدار له‌و چالاكیانه به خوێندنه‌وه‌ی قه‌تعنامه خوازیاری یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بوون. هه‌روه‌ها به كاتی شه‌و لاوانی شۆڕشگێر له چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری تاران، ئه‌هواز و ئیسفه‌هان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ئاگردانی لاستیك و به‌ستنی شه‌قامه‌كان، دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
