خۆپێشاندانی خه‌ڵكی نپاڵ كه ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رمانان به هۆی داخستنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستی پێكرد، له ئه‌نجامدا بوو به هۆی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته.
به پێی ڕاپۆرته‌كان خه‌ڵكی ناڕازی له ڕۆژانی ڕابردوودا له وڵاتی نپاڵ دژ به گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیكی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها پاش داخستنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌و وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و زۆربه‌ی جادده‌كان و شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یان داخست. ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردن به ناڕازیان، هێرشیان كرده سه‌ریان، به‌ڵام خه‌ڵكی ناڕازی هێزه‌كانی حكومه‌تیان ناچار به پاشه‌كه‌شه كرد و له ئه‌نجامدا ڕۆژی ڕابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ده‌ستی له كار كێشاوه و بینای پارله‌مانی نپاڵ له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سووتێندرا.