دانیشتووانی چه‌ند گه‌ڕه‌كی نه‌سیمشاری تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، دژ به بڕینی به‌رده‌وامی ئاو خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، نه‌بوونی ئاو و كاره‌با ژیانی بۆ خه‌ڵك تاڵ كردووه و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار بایه‌خ به كێشه و گرفتی خه‌ڵك نادات. ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ڕژیم ڕایانگه‌یاندبوو كه مه‌خزه‌نی ئاوی به‌ندئاوه‌كانی تاران له به‌تاڵبوون نزیك بووه‌ته‌وه و ئه‌بێ خه‌ڵك هاوكاریان بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماره‌كان ٢٥ پارێزگا و ٥٣ شاری ئێران له‌گه‌ڵ ته‌بی ئاوی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.