شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی ناوچه‌ی وه‌رتێ له پارێزگای هه‌ولێر دژ به نه‌دانی مووچه و نه‌بوونی كاره‌با خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و كه‌سێك كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی ناحیه‌ی وه‌رتێ له پارێزگای هه‌ولێر له ئاست نه‌بوونی كاره‌با و نه‌دانی ٧٥ ڕۆژ مووچه خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ریان و هاونیشتنمانییهك به ناوی حه‌سه‌ن ڕه‌حمان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ گیانی به‌خت كردووه.