ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، خه‌ڵكی میسر له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنووری ڕه‌فه‌ح كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی غه‌زه دووپات كرده‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی میسر له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سنووری ڕه‌فه‌ح، شارومه‌ندانی میسر له شاره‌كانی ئه‌لعه‌ریش و پۆرت سه‌عید دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كردووه. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “فه‌له‌ستین، خوێنی تۆ، خوێنی منه و مافی تۆ، مافی منه” هێرشه‌كانی ئیسڕائیلیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی غه‌زه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به لێقه‌وماوانی شه‌ڕ و ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی دانیشتووانی غه‌زه بۆ وڵاتانی دیكه بوون.