ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی مه‌راكشی دژ به ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
شارومه‌ندانی مه‌راكشی به هه‌ڵگرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین دژ به ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه وخوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه بوون. هاوكات ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر چه‌ندین ناوچه له باكوور و ناوه‌ندی غه‌زه چڕتر كردووه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٣٥٤ فه‌له‌ستینی كوژرا و بریندار بوون و ٥٠ كه‌س له ژێر داروپه‌ردوودا ماونه‌ته‌وه.