ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی مه‌جارستانی دژ به گه‌ڵاڵه‌ی شه‌فافیه‌تی ده‌وڵه‌تی ویكتۆر ئۆربان خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌ت له پێشنیاركردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، سنوورداركردنی ئازادییه‌كانه و له به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه بێده‌نگ نابن. سه‌رۆكی ڕێكخراوی داكۆكی له دیمۆكراسی مه‌جارستان ڕایگه‌یاند: كاری ئه‌وان ڕووخان نییه‌ن به‌ڵكوو دامه‌زرانه، خه‌یانه‌ت نییه به‌ڵكوو به‌رگری له دیمۆكراسییه. ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ده‌نگی ئازادیخوازی چالاكانی سیاسی بێده‌نگ بكات، به‌ڵام خه‌ڵكی وشیاری مه‌جارستان ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن.