شه‌وی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شۆڕشكێڕی مهاباد له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “په‌یمان گه‌ڵوانی” له لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پاش گه‌یشتنی ته‌رمی ئه‌و هه‌میشه زیندووه، به وتنه‌وه‌ی دروشم به‌شداری به‌رینیان له پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی كرد.
“په‌یمان گه‌ڵوانی” ڕۆژی ٤ی پووشپه‌ڕ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری مهاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له ورمێ ڕاگوێزرا. “په‌یمان” له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و ڕۆژی ١٤ی پووشپه‌ڕ به هۆی تیكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی كرا و دوای چوار ڕۆژ به‌سته‌ری بوون گیانی به‌خت كرد. شه‌وی ڕابردوو خه‌ڵكی ئازادیخوازی مهاباد دژ به‌و كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه‌ی ڕژیم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ئاگردانی لاستیك و وتنه‌وه‌ی دروشم خۆپێشاندانیان كرد. پاش گه‌یشتنی ته‌رمی ئه‌و هه‌میشه زیندووه به گۆڕستانی مهاباد، خه‌ڵكی شوڕشكێڕ به دروشمه‌كانی “شه‌هید نامرێت” و “كۆڵ ناده‌ین، ڕێگه‌ی شه‌هید به‌ر ناده‌ین” به‌شداری پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی بوون.