به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، پاش كوژرانی “كارلۆس مانزۆ” شاره‌داری شاری “ئۆرواپان”ی مكزیك، له لایه‌ن قاچاخچییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی دژ به سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت له به‌رده‌م بینای سه‌رۆك كۆماری كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان و وه‌رگرتنی باج له قاچاخچییه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، خوازیاری وازهێنانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له پله‌كه‌ی و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون. شایانی باسه خۆپێشاندانده‌ران له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكومه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێرش كرا سه‌ریان، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری خه‌ڵك هێزه‌كانی حكومه‌ت ناچار به پاشه‌كه‌شه بوون و خۆپێشاندانه‌كه به‌ربڵاتر بووه‌ته‌وه.
