پاش گیان له‌ده‌ست دانی ژنێك له له‌هستان، سه‌دان شارۆمه‌نی ئه‌و وڵاته دژبه گۆڕانی یاسای له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ساڵی ٢٠٢١ی زاینیه‌وه كه ده‌وڵه‌ت یاسای له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه‌ی سه‌خت كردۆته‌وه، شه‌ش ژن به‌هۆی نه‌بوونی بڕیاری پزیشك گیانیان له ده‌ست داوه. خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد دروشمه‌كانی “كوشتنی ژنان ڕابگرن” و “ئێمه پزیشكمان ده‌وێت نه مامۆستای دینی” ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گیان له‌ده‌ست دانی شه‌ش ژن له‌و وڵاته نیشان دا.
