هه‌زاران شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی كوریای باشوور ڕۆژی شه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ دژبه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی تێكه‌ڵ به ماده‌ی ڕادیۆئه‌كتیوی وزه‌خانه‌ی فۆكۆشیمای ژاپۆن بۆ نێو ده‌ریا له شاری سیئوول خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست پیس بوونی لێوارئاوه‌كانی كووریای باشوور و كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كان و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نیشان دا. هه‌روه‌ها ماسیگیرانی كووریای باشوور سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه له‌سه‌ر ته‌ندرووستی خه‌ڵك و پیشه‌كانیان هۆشداریان دایه ده‌وڵه‌ت و داویان كرد له‌گه‌ڵ وڵاتی ژاپۆن مكانیزمێك بۆ ڕێگری كردن له تێكه‌ڵ بوونی ئاوڕۆی وه‌زخانه‌كه له‌گه‌ڵ ئاوی ده‌ریا بدۆزنه‌وه.
