كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستان و شارۆمه‌ندانی خه‌ڵكی كوریای باشوور ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی گه‌لاوێژ، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م شاره‌وانی سێئوول، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاوی تێكه‌ڵ به ماده‌ی ڕادیۆئه‌كتیوی وزه‌خانه‌ی فۆكۆشیمای ژاپۆن بۆ نێو زریاكان نیشان دا.
ده‌وڵه‌تی ژاپۆن بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئاوی ساردكه‌ره‌وه‌ی ڕێئاكتۆرهكانی وزه‌خانه‌ی فۆكۆشیما بۆ نێو ئۆقیانووسی ئارام بهرباتهوه. به‌پێی به‌رنامه‌كانی ده‌وڵه‌تی ژاپۆن، بڕیاره یه‌ك ملیۆن لیتر ئاوی ئاوه‌ڕۆی وزه‌خانه‌ی بوومه‌له‌رزه لێدراوی فۆكۆشیما تێكه‌ڵ به ئاوی زریاكان بكرێت. ١٢ ساڵ پاش بۆمه‌له‌رزه‌كه‌ی فۆكۆشیما ئێستا خه‌ڵك نیگه‌رانی پیسكردنی ئاوی زریاكان و كاریگه‌رییه‌كان له‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندرووستی مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره‌كانی نێو ئۆقیانووسن. جێگای ئاماژیه كه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له وڵاتانی كوریای باشوور و ژاپۆن به‌ڕێو چووه.
