ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ وڵاتی كنیا، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتووی كنیا هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا نزیك به شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان بریندار بوون.