کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی كنیا دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی كنیا دژبه‌ ده‌وڵه‌ت 1

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣١ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی كنیا له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژبه‌ زیادكردنی باج ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی كنیا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می بودجه‌ی دوو ملیارد و ٧٠٠ ملیارد دۆلاری ئه‌و وڵاته بڕیاری زیادكردنی باجی بۆ ماده‌ خۆراكییه‌كانی وه‌كوو نان و ڕۆن، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێل و مامه‌ڵه‌كردنی دراو داوه‌. فرمانی ده‌وڵه‌ت بۆ زیادكردنی باج ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌دان شارومه‌ند له‌ چه‌ند شاری كنیا خۆپێشاندانیان كرد.