ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، دانیشتووانی كانتۆنی جه‌زیر له ڕۆژئاوای كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی زمانی كوردی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری به‌فه‌رمی ناساندنی زمانی كوردی له یاسای بنه‌ڕه‌تی سووریه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتووانی شار و شارۆچكه‌كانی كانتۆنی جزیر له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری به‌فه‌رمی ناساندنی زمانی كوردی له یاسای بنه‌ڕه‌تی سووریا بوون و ڕایانگه‌یاند: دانیشتووانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریا خوازیاری بایه‌خ دانی حكوومه‌تی نوێی سووریه به كولتوور و داب و نه‌ریتی كوردانی ئه‌و وڵاته‌ن و ڕێگه نادن ئازادییه‌كان لێ زه‌وت بكه‌ن.