ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دانیشتووانی شاری قامیشلوو دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه چه‌ند ناوچه‌ی خزمه‌تگوزاری و كارگه‌ی پیشه‌سازی له كۆبانی و قامیشلوو كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٧ كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار بوون. پاش هێرشه‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی قامیشلوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانی، خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بوون.
