ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی غه‌زه دژ به گرووپی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه شارومه‌ندێكیان له پێش چاوی خه‌ڵك ئێعدام كرد، هاوكات ده‌یان فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی كه‌رتی غه‌زه گیانیان به‌خت كردووه.
به وته‌ی چالاكانی فه‌له‌ستینی، چه‌كدارانی حه‌ماس به شێویه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ند كه‌س، خۆپێشانده‌رێكیان له پێش چاوی خه‌ڵك ئێعدام كردووه. هاوكات وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕایگه‌یاندووه كه له هێرشه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، به لانیكه‌م ١٠٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٩٣ فه‌له‌ستینی بریندار بوون. ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی جیهانیش له ڕاگه‌یاندنێك دا باسی له كوژرانی ١٧٠ ڕۆژنامه‌وان و چالاكی میدیایی له غه‌زه كردووه. هاوكات هێزی ده‌ریاوانی ئیسڕائیل ده‌ستیان به سه‌ر كه‌شتی مادلاین كه بۆ شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر غه‌زه به‌ڕێكه‌وتبوو، گرتووه و سه‌رنشینه‌كانی بۆ به‌نده‌ری ئه‌شدوود گواستووه‌ته‌وه.