به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، هه‌زاران شارومه‌ندی ئاواره‌ی غه‌زه دژ به گرووپی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه له كه‌رتی غه‌زه بوون.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران شارومه‌ندی دانیشتووی ناوچه‌كانی به‌یت لاهیا و خان یوونس دروشمی “حه‌ماس بڕۆ ده‌ره‌وه”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه و چه‌كدارانی حه‌ماس به چه‌ك و باتۆم هه‌وڵی سه‌كوتی خۆپێشانده‌رانیان داوه. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی غه‌زه، خه‌ڵك به‌ده‌ست شه‌ڕ و ئاواره‌یی ماندوو بوون و گرووپی حه‌ماس به هۆكاری سه‌ره‌كه‌ی كێشه‌كانیان ده‌زانن، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه له غه‌زه و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ ده‌كه‌ن.