ده‌یان شارۆمه‌ندی عێراقی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلار و دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی له‌به‌رده‌م بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی عێراق له ١٤٧٠ بۆ ١٥٧٠ دینار به‌رز بووته‌وه. ئه‌و هه‌ڵكشانه‌ی به‌های دۆلار به‌دوای سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ١٤ بانگی عێراقی كه پاره‌یان بۆ سێ وڵاتی ئێران، سووریه و لوبنان سپی كردبوو ڕوویدا. ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپێشانده‌ران داویان له ده‌وڵه‌تی عێراق كرد ڕێگه به هنارده‌كردنی دۆلار بۆ ئێران و سووریه بگرێت و چی تر ئیجازه نه‌دات به‌بۆنه‌ی وڵاتانی دژبه‌ری ئه‌مریكا خه‌ڵكی عێراق بكه‌ونه ژێر گوشاری ئابووریه‌وه.
