شه‌وی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، هه‌زاران شارومه‌ندی عێراقی دژ به ژنیۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا و خوازیاری شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر غه‌زه و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به دانیشتووانی ئه‌و باریكه‌یه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه، له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا به‌لانیكه‌م ٣٩ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ٩٠ هه‌زار ژن و منداڵ له‌گه‌ڵ برسیه‌تی سه‌خت به‌ره‌وروو بوونه‌ته‌وه و پێویستی خێرایان به خۆراك و ده‌رمان هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌وڵه‌تی كانادا پشتیوانی له بڕیاری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه بۆ به فه‌رمی ناساندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین دووپات كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی شۆرای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له مانگی سێپتامبه‌ردا، ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین به فه‌رمی ده‌ناسێنێت. هه‌روه‌ها له پاڕله‌مانی به‌ریتانیا پاڕله‌مانتاران گوشاریان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته هاوردووه تاكوو كۆتایی به شه‌ڕی غه‌زه بێنێت و ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین به فه‌رمی بناسێنێت.