شه‌وی هه‌ینی ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری به‌غدا له ناڕه‌زایه‌تب به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر زاخۆ و گوژران و برینداربوونی ٣٢ كه‌س، له ناوچه‌ی “ئهلوهزیرییه“ی به‌غدا و له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
پاش هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆسه‌ر گوندی “په‌رخ” له سنووری زاخۆ كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٣٢ كه‌س، خه‌ڵكی شاره‌كانی “به‌سره“، “به‌غداد“، “نه‌جه‌ف” ه “كه‌ربه‌لا” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كۆنسوولخانه‌كانی توركیایان داخست و ئاڵای ئه‌و وڵاته‌یان ئاورتێبه‌ردا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌بێ به زووترین كات هێزه‌كانی له خاكی عێراق بباته ده‌ره‌وه و “موقته‌دا سه‌در” و “محهمكهد حه‌لبووسی“یش خوازیاری داخستنی سنووره‌كانی عێراق به‌سه‌ر توركیا بوون.