بەشێک لە دانیشتووانی بەغدا ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، لە دژی کەمیی ئاوی خواردنەوە، چوونە سەر شەقامەکان و ده‌وڵه‌تی توركیایان بە بەرپرسی قەیرانی کەمئاوی زانی.
ناڕازیان ده‌ڵێن، به‌هۆی كه‌م ئاوییه‌وه زه‌ویه كشتووكاڵیه‌كانمان وشك بوون و به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ئاو و به‌رقمان نییه و له دۆخێكی زۆر خراپ دا ده‌ژین. به‌شێك له خۆپێشانده‌ران داوایان له ده‌وڵه‌تی عێراق كرد هاورده‌كردنی شت و مك و كه‌لووپه‌لی توركی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه بەهۆی کەمئاوی و وشکەساڵییەوە، بە بیابانبوون 70٪ زیادیکردووە، ئەو زەوییانەشی بە کەڵکی کشتوکاڵ دێن، لە 80 ملیۆن دۆنم بۆ 14 ملیۆن دۆنم زەوی کەمی کردووە.
