ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌دوای ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی شارستانی سه‌رباز بۆ سه‌ر ئۆتومبێلێك و برینداربوونی دوو كه‌س، خه‌ڵكی ئه‌و شاره خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی پۆلیسی شارستانی سه‌رباز به مه‌به‌ستی جه‌ریمه كردنی ئۆتومبێلێك له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌ی به شه‌ڕ هاتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له سه‌رنشینه‌كانی كردووه. به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم دوو منداڵ بریندار بوون و به‌دوای ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی توڕه و ناڕازی شارستانی سه‌رباز ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ئۆتومبێلێكی پۆلیسیان ئاگر دا.
