ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری سۆوه‌یدا له سووریه دژبه ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی سۆوه‌یدا دژبه به‌شار ئه‌سه‌د و ڕژیمه‌كه‌ی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست خراپی دۆخی ئابووری، گرانی و هه‌ڵاوسان نیشان داوه و خوازیاری گوڕانكاری له سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئازادی زیندانیانی سیاسی بوون. به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی سۆوه‌یدا ٢٤، ژنان به‌شداری به‌رینیان له‌و خۆپێشاندانه دا بووه و دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی”یان به‌رز كردۆته‌وه.