ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی به‌فرانباری ١٤٠٣، سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ئوستانی سۆوه‌یدای سووریه، دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی نوێی سووریه ڕژانه شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد خوازیاری هه‌وڵدانی ده‌وڵه‌ت بۆ باشتركردنی دۆخی ئابووری بوون و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع له سیسته‌می په‌روه‌رده‌یان به توندی مه‌حكووم كرد. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها خوازیاری دامه‌زراندنی حكوومه‌تێك بوون كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سووریا له سه‌ر بنه‌مای دیمۆكراسی له خۆ بگرێت و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ بپارێزێت.