کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی سووریه‌ له‌ شاری سۆوه‌یدا

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی سووریه‌ له‌ شاری سۆوه‌یدا 2

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شاری سۆوه‌یدا له‌ سووریه دژبه‌ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د خۆپێشاندانیان كرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌ شه‌ڕ هاتن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شاری سۆوه‌یدا له‌ ئاست دانانی بازگه‌ی پشكنین له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌. كاتێك هێزه‌كانی ڕژیمی سووریه‌ ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا كردووه‌، خۆپێشانده‌ران چه‌كیان به‌كار هێناوه‌ و چه‌ند كه‌س له‌ هه‌ر دوولا كوژراو و بریندار بوون. ناڕازیان له‌ خۆپێشاندانه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌دا خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕاده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بوون.