کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی سووریه دژبه‌ به‌شار ئه‌سه‌د

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی سووریه دژبه‌ به‌شار ئه‌سه‌د 3 2

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی پارێزگای سۆوه‌یدای سووریه بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

خه‌ڵكی ناڕازی پارێزگای سۆوه‌یدا ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ به‌رده‌وام له‌ ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و تا به‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند ناڕازی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان كوژران و بریندار بوون. خۆپێشانده‌رانی سۆوه‌یدا له‌ ئاست گرانی، بێكاری و هڵاوسان ناڕازین و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به چاودێری ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بوون. شایانی باسه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی باشووری سووریه دژبه‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی، دانیشتووانی پارێزگای ئیدلیبش دژبه‌ گرووپی تیرۆریستی به‌ره‌ی نۆسره‌ خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه له‌ پارێزگای ئیدلیب بوون.