ڕۆژی هه‌ینی ٢ی مانگی به‌فرانبار، به‌پێی ڕه‌واڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچستان بۆ جارێكی دیكه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و له شاری سنه خه‌ڵكی ئه‌و شاره به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مامۆستا “عه‌بدۆلجه‌بار لوتفی” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی به‌لووچ له شاره‌كانی زاهیدان و ڕاسه‌ك پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مامۆستا “عه‌بدۆلجه‌بار لوتفی” كه پشتیوانی خۆی له خه‌ڵكی ئازادیخواز ده‌ربڕی و له‌لایه‌ن دادگای هه‌مه‌دانه‌وه بانگهێشت كرابوو ده‌ربڕی.