ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی گه‌وره‌شاری دیاربه‌كر له باكووری كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا دژ به كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، دروشمی ژن،ژیان،ئازادی و نه‌مان بۆ داگیركه‌ریان به‌رز كرده‌وه. ئازادیخوازانی دیاربه‌كر له به‌یاننامه‌یێك دا وێڕای ڕێزلێنان له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، پشتیوانی خۆیان له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: به درێژه‌دان به بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕزگار ده‌بێێت.