ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا بنكه‌ی نیزامی ئینجێرلێكی ئه‌مریكایان گه‌مارۆدا به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، خۆپێشانده‌ران به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین، دژبه ئیسڕائیل و ئه‌مریكا دروشمیان به‌رز كرده‌وه و به‌ره‌وه بنكه‌ی نیزانی ئێنجێرلێك به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشێنی ئاوپاش هێرشیان كرده سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
