کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی بێهبه‌هان دژ به‌ بێ ئاوی

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی بێهبه‌هان دژ به‌ بێ ئاوی 2

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتووانی شاری بێهبه‌هان دژ به‌ بڕینی به‌رده‌وامی ئاو له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری دا خۆپێشاندانیان كرد.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با و ئاو زیانی له‌ كاسبكاران، دایكانی دووگیان، تووشبووانی نه‌خۆشییه‌ تایبه‌ته‌كان، قوتابیان، به‌ساڵاچووان و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا داوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌دا چه‌ند شارومه‌ند له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌ سه‌ر مۆبایله‌كانیان دا گیراوه‌.