ڕۆژی هه‌ینی ٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی به‌لووچستان له شاره‌كانی زاهیدان و ڕاسه‌ك و گالیكشی ئوستانی گوڵستان دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی زاهیدان و ڕاسه‌ك، خه‌ڵكی ناڕازی پاش نوێژی هه‌ینی دژبه كۆماری سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی “كورد، به‌لووچ،ئازه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری” و “نه سه‌لته‌نه‌ت، نه ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری” و “سفره‌ی ئێمه خاڵیه و خامنه‌یی جانیه”یان به‌رز كرده‌وه به‌ڵام هێزه ئینتزامیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی توركهمهن و به‌لووچ له شاری گالیكش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له مه‌ولانا گورگیچ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه”یان به‌رز كرده‌وه.