ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی بوێری به‌لووچستان به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وته پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی به‌لووچستان له شاره‌كانی زاهیدان، سه‌راوان، ئێرانشار و چه‌ند شاری دیكه دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا و ئێعدامی لاوانی ناڕازیان به توندی مه‌حكووم كرد، هه‌روه‌ها به‌شداربووان دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، مه‌رگ بۆ سپاهی و به‌سیجی”، زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و چه‌ندین دروشمی دیكه‌یان به‌رزكرده‌وه.