ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خه‌رمانان، ئازادیخوازانی به‌لووچ به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو دژبه كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی به‌سه‌ر شاره‌كانی به‌لووچستان و به‌رته‌سككردنی ئینته‌رنێت، هه‌زاران خۆپێشانده‌ری به‌لووچ له شاره‌كانی زاهیدان، ڕاسه‌ك و خاش دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”یان به‌رز كرده‌وه.
