ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، خه‌ڵكی ناوچه‌ی به‌لووچستانی پاكستان له ٢٨مین ڕۆژی ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی، خۆیان گه‌یانده شاری ئیسلام ئاباد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێپێوانی هه‌زاران نه‌فه‌ری خه‌ڵكی به‌لووچ كه له شاری تۆربه‌ت له ناوچه‌ی مۆكران ده‌ستیپێكردووه، به تێپه‌ڕبوون له ناوچه‌كانی جه‌هلاوان، ساراوان و كێوسوله‌یمان، گه‌یشتۆته ئیسلام ئاباد و هێزه‌كانی پۆلیس ڕێگه‌یان به ناڕازیان گرتووه و ڕێگه ناده‌ن له‌به‌رده‌م ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان خۆپێشاندان بكه‌ن. ناڕازیانی به‌لووچ به ڕێبه‌رایه‌تی ژنێكی چالاك به ناوی “مێهره‌نگ” خوازیاری كۆتایی هێنان به سیسته‌می سه‌ركوت، به‌ندكران و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی به‌لووچن و له ده‌روازه‌ی شاری ئیسلام ئاباد مانیان گرتووه.
