ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌رمانان، به سه‌دان كرێكار و چالاكی مه‌ده‌نی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ئاست په‌نابه‌راندا، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
له حاڵێكدا ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیان بۆ ناردنی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتی ئافریقایی “ڕووئاندا” له‌گه‌ڵ كێشه‌ی یاسایی به‌ره‌وڕووبووه‌ته‌وه، چالاكانی مه‌ده‌نی و ئیتحادییه‌كانی كرێكاری به كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر هه‌وڵی نایاسایی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رده‌م دادگای باڵای به‌ریتانیا خۆپێشاندانیان كرد. به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه، به‌ده‌یان به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه دان و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ڕووئانداوه بوونی هه‌یه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ئیدعا ده‌كات كه ڕووئاندا وڵاتێكی ئه‌منه. جێگای ئاماژه‌یه كه “لیز ترا‌س” سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا له‌گه‌وره‌ترین پشتیوانانی دووخستنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانه.